دیمەنی سوێندخواردنی دادوەر سدقی سەلیم خان نوعمان _ وێنە: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
لە پشکی کوردە
ئەندامە نوێیەکەی دادگای فیدراڵی سوێندی یاسایی خوارد
ئەحمەد مستەفا
دادوەر سدقی سەلیم خان وەکو ئەندامی دادگای فیدراڵی لەبەردەم، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و بە ئامادەیی سەرۆکی دادگای فیدراڵی سوێندی یاسایی خوارد.
رۆژی سێشەممە 8.4.2025، لە کۆشکی بەغدا ئەندامە نوێیەکەی دادگای فیدراڵی، کە لە پشکی کوردە سوێندی یاسایی خوارد.
لە مەراسیمەکەدا و بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستیان بە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەت، بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پاراستنی دەستوور هەیە.
هەروەک، جەختی لەسەر گرنگی سەربەخۆیی دادوەری و سەروەری یاسا کردوەتەوە بەشێوەیەک کە بەدیهێنانی دادپەروەری مسۆگەر بکات.