یه‌كێتى ئه‌وروپا سپۆنسه‌رى ده‌كات
له هه‌ڵه‌بجه پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ كۆچبه‌ره گه‌ڕاوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستكراوه به پرۆژه‌ى سەنتەری ڕەوانەکردنی نیشتیمانی NRM كه تایبه‌ت به‌و هاوڵاتى و خێزانه كۆچبه‌رانه‌ى له وڵاتانى ئه‌وروپاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌م پارێزگایه‌و سه‌نته‌ره‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستى مانه‌وه‌یان هاوكارى و كارئاسانیان بۆ ده‌كات.
NRM پڕۆگرامێكی یه‌كێتى ئه‌وروپایه پشتگیر ئه‌و خێزانانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت له ئه‌روپا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوە قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجە JCC به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ستیان به دانانى ئۆفیسه‌كه كردووه و پێشتریش هه‌مان ئه‌و ئۆفیسه له پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك هه‌بووه و له‌لایه‌ن رێكخراوى GIZ داندراوه.
وتیشی “كارى ئه‌م ئۆفیسه هاوكارى و كارئاسانییه بۆ ئه‌و خێزان و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت له وڵاتانى ئه‌وروپا بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ڵه‌بجه و لێره‌ش ته‌واو كارئاساینیان بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانیان بۆ ده‌كرێت”.
دواى تۆمكار كردنى ناوه‌كانیان هه‌ر هاوكارى و فه‌ندێك له‌لایه‌ن رێكخروه‌كانه‌وه هه‌بێت به‌پله‌ى یه‌كه‌م ئه‌و خێزانانه ده‌گرێته‌وه و لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌دواى دانانى ئۆفیسه‌كه، JCC ـى هه‌ڵه‌بجه ژماره موبایلی تایبه‌ت له فرۆكه‌خانه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه بۆهه‌ر خێزانێك كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت هاوكاریان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى JCC ـى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت “یه‌كێتى ئه‌وروپا ناتوانێت به زۆر كۆچبه‌ركان بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كانیان بۆیه له‌رێگه‌ى دانانى ئه‌م ئۆفیسانه‌وه هاوكاریان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له وڵاته‌كانی خۆیان جێگیر ببنه‌وه.
بڕیاره بەم نزیکانە ئۆفیسی ره‌وانەکردنی نیشتیمانی NRM لە پارێزگای هەڵەبجە بكرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ سەرپەرشتی دەکرێت، لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان JCC لە پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان، كاره‌كانیان رایی ده‌كرێت.