"وه‌رن ببنە هاوڕێی کتێب"
ئوسامه جه‌میل: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كتێب نه‌خوێنێته‌وه مردووه
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هه‌ولێر
ئوسامە جەمیل، نووسه‌ر و ئه‌كته‌رى ناودار دەڵێت خوێندنەوەى كتێب بەڵگەیە لەسەر پێشکەوتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی ناخوێننه‌وه كۆمه‌ڵگاى مردوون.
ئوسامه به بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كتێب له هه‌ولێر قسه‌ى بۆ 964 كردووه، داوا لە خەڵک دەکات ببنە هاوڕێی کتێب، چونکە چەندە زیاتر بخوێنینەوە، زیاتر تێدەگەن.
ده‌شڵێت “هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه و كتێب چاپ بكات كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تێگه‌یشتوو و زیندووه و تاكه‌كانى له رووى رۆشنبیرییه‌وه به‌ره‌و پێشده‌چن.
پێشانگاکە نێوده‌وڵتى كتێب له‌هه‌ولێر، لە رۆژی چوارشەممە، 9.4.2025 لە هۆڵى پێشانگاكانى ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان ده‌كرێته‌وه، ماوه‌ى 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانەش لە کاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌بەیانی تاوه‌كو 8:00ـی شه‌و كراوه ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن