هه‌ڵمه‌تێكی سەوزی بڕ ده‌ستپێكردووه
شارەوانی گەرمک به‌م به‌هاره خه‌مى هاوینییه‌تى
کامیار کەمال- پێنجوێن
سه‌ره‌تاى به‌هاره به‌ڵام له ئێستاوه سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک له سنوورى پێنجوێن خه‌مى هاوینییه‌تى و هەڵمەتێکی بۆ وشککردنی گیای سەر جادە و بن نەمامەکانی ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له ئاگركه‌وتنه‌وه.
سەروەر شێخ عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانی بە 964ی راگەیاند، ئەو کارەیان بۆ ئەوە کردووە کە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە بەدوور بن و وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین.
وتیشی “ژێری نەمامەکان بە سەوزی بڕ دەرمانمان کردووە بۆ ئەوەی ئەو گیایە گەشە نەکات و نەمامەکەش بەهێز دەبێت و هاوکاتیش لە مەترسی سوتان دووردەبێت”.
باسی لەوەشکرد، ئەو گیایە لە ئێستادا ساوایە و دەتواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت بەڵام لە کاتی گەشەکردنی، لەو وەرزی هاوین دوای گەشەی تەواو دەبێتە پوش و پاوان و هۆکارێکە بۆ سوتان.
سەرۆکایەتی شارەوانی ناحیەی گەرمک سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی باخچەکەی ناحیه‌كه‌شیه‌تى و کاری کێڵانی تەواو كردووە و چیمەن رێژى دەکات و بڕیارە لە داهاتوشدا نافورەکەی بخرێتەوە کار.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن