دیمهنێكى به‌شێك له بازاڕه سووتاوه‌كه... وێنه: ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ.
زیانه‌كانى به ده‌یان ملیۆن دینار خه‌ملاندووه
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ داوادەكات هاوكارى زیانلێكه‌وتووانى بازاڕه سوتاوه‌كه‌ى سلێمانى بكرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌ى سلێمانى راسپارد سه‌ردانى بازاڕه سووتاوه‌كه‌ى سلێمانى بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه زه‌ره‌ر و زیانه‌كان بیینن و ئه‌وانیش داوى سه‌ردانه‌كه‌یان داوایان كردووه قه‌ره‌بووی شوێنكاره‌كان بكرێته‌وه.
رۆژى 5.4.2025 به‌هۆى کەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی 110 دوکانی هاوڵاتیانی کاسبکار سووتان و زیانێکی زۆرى بۆ به‌جێهێشتن.
نووسینگەی سلێمانی ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم ده‌ڵێت دواى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه کاسبکاران بە دەیان ملیۆن دینار زیانیان به‌رکەوتووە و تەواوی دوکان و بازاڕەکەیان سووتاوە و داوای هاوکاری و قەرەبوو کردنەوە دەکەن.
مافى مرۆڤ داوای كردووه پێویستە ئه‌و كاسبكاره زیانلێكه‌وتووانه دەستبار بکرێن و یارمەتیان بدرێت تاکو شوێنکار و دوکانەکانیان بۆ نۆژەنبکرێتەوە، چونكه ده‌ڵێت “شوێنی کارکردنیان لەدەستداوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر بژێوی خێزانەکانیان دروست دەکات”.