هەواڵە گرنگەکانی ئەمڕۆ لای چاوانە

ژمارەیەک هاوڵاتی بۆ چوونە کەنەدا پارەیان خەواندبوو کەچى قۆڵیان بڕا

964+

ژووری هەواڵ

بە نیەتی چوون بۆ کەنەدا و فەڕەنسا، گەیشتنییان بە وڵاتی خەونەکانیان پارەیان خەواندبوو کەچی قۆڵیان بڕاو نە ڤیزایان وەرگرت نە پارەکەیان پێدرایەوە.

ئەم ماوەیە مانگا بووەتە ترێند و سەردانی شارەکان دەکەن بۆ پیاسە و جەو گۆڕین، لە ناحیەی کەورگۆسکی هەولێر ماوەی دوو رۆژە پێنج مانگا لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەر کراون کە 23 جار سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە، ئەوە دووەم جاریشە ئەو مانگایانە دەستبەسەر دەکرێن.

دەستوو برد کراوە لە هاتنەوەسەرپێی بازاڕی دارەسووتاوەکە دوای سووتانی، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە بە کارمەند و شۆفڵ و کەرەستەی پێویستەوە دایان بەسەریداو دەستیان کرد بە خاوێن کردنەوەی.

ماتۆڕ خەریکە بە تەواوی ناخۆشی دەکات و نەخۆشخانەیەکی هەولێریش هۆشداری دەدات لە زۆربوونی ئەو رووداوانەی کە بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە روودەدەن.