بەفر .. ژوانگەی گەشتیاران لە دهۆک - فۆتۆ +964
بەفر دەبێتە ژوانگەی هەزاران گەشتیار لە دهۆک
هیڤی دێوالی- دهوک
بەفر، ساڵ دوای ساڵ رکابەری جوانی بەهار دەکات و سەرنجی زیاتری گەشتیار بۆ کوردستان رادەکێشێت. بە قسەی گەشتوگوزاری دهۆک بێت، ئەمساڵ گەشتیارێکی زۆر سەردانی شارەکەیان کردووە.
تۆڕی964 دەزنێت، تەنیا دوێنێ هەینی، زیاتر لە 60 کۆستەر گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی چیای گارایان کردووە.
خه‌یری عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى پارێزگاى دهۆك به تۆڕى964ـى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ زیاتر له هەزار گه‌شتیار سه‌ردانى چیاى گارایان كردووه بۆ بینینى به‌فر”.
بەڕێوەبەری گەشتیاری دهۆک، باسی لە بوژانەوەی سێکتەری گەشتیاری پارێزگاکە دەکات و دەڵێ: گەشتیاری زستانە وایکردووە زۆرینەی مۆتێل و هوتێلەکان پڕ بن لە گەشتیار و بازاڕێکی باشی بۆ ئەوانیش دروستکردووە.
“سه‌ردانێكی مه‌یدانیمان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیاران كه‌مترین گله‌ییان هه‌بێت”. خەیری عەلی وای وت.
لای خۆیەوە محەمەد مەهدی، گه‌شتیارێكی عه‌ره‌به و له باشوورى عێراقەوە هاتووه، بۆ تۆڕى964 قسەی کردووە و دەڵێ: كه‌شێكی سه‌ره‌نجڕاكێشه له‌م وه‌رزه‌دا و خێزانه‌كانمان دڵخۆشن به بینینى به‌فر.
پێداچوونەوەی: فەرهاد حەسەن

بەفر سەدان گەشتیار دەباتە چیایەکانی دهۆک – فۆتۆ +964

بەفر هەزاران گەشتیار دەباتە دهۆک – وێنە +964
گەشتیاری زستانە لە دهۆک – فۆتۆ +964