هه‌ولێر به‌بێ راهێنه‌ر رووبه‌ڕووی زاخۆ ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی، یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له ئه‌ركێكی قورس‌دا ده‌بێته میوانی یانه‌ی زاخۆ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕی 16ـی خولی نایابی عێراق، یارییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێر له یاریگای زاخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
یارییه‌كه كاتژمێر 4:30ی ئێواره به كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، بڕیاریشه داهاتی بلیته‌كانی یارییه‌كه، پێشكه‌ش به زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا بكرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاری ئه‌مڕۆ به‌بێ راهێنه‌ره و عه‌بدولقادر حوسێن، كه یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری پێشوو بوو، به شێوه‌یه‌كی كاتی تیپه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌م زانیارییه‌ی بۆ تۆڕی 964 پشتڕاست كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، تیپه‌كه‌یان بۆ یاری ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه و به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش یارییه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌فته‌ی رابردوو له یاریگای خۆیدا به 0-4 گۆڵ به یانه‌ی سناعه دۆڕا، ئه‌مه‌ش وایكرد راهێنه‌ری تیپه‌كه “غازی فه‌هد” ده‌ستله‌كاربكێشتێته‌وه.
ئێستا له ریزبه‌ندی خولی عێراقدا یانه‌ی زاخۆ له پله‌ی 15یه 17 خاڵی هه‌یه، یانه‌ی هه‌ولێریش له پله‌ی 17یه و 13 خاڵی هه‌یه.
وه‌رزی رابردوو یانه‌ی هه‌ولێر له هه‌ردوو یارییدا له یاریگای خۆی و له یاریگای زاخۆشدا، به‌و یانه‌یه دۆڕا.