جەلیل زەنگەنە وادەڵێت

“عالەم گاڵتەمان پێدەکات و هونەرمان لاواز و هەژارە”

964+

دیلان محەمەد

جەلیل زەنگەنە دڵگرانە لە دۆخی هونەری کوردی و دەڵێت، بەبێ هونەر وڵات رەشبینە و هەر خەریکی بەرزکردنەوەی بینا و باڵاخانەین.

بێگومان هەر ناوی جەلیل زەنگەنە بێنین درامای گەردەلولمان بە بیردێتەوە کە یەکێک بوو لە پڕ بینەرترین دراما کوردییەکان و هەمووان چاوەڕوانیی وەرزی چوارەمی دەکەن بەڵام دەرهێنەر بۆ 964 وتی، کاری بۆ کراوە و کوردسات هاتووەتە پێشەوە، بەڵام هەندێ تێبینی هەیە و چاوەڕێ دەکەین، ئەگەر نەکرا قسەمان دەبێت.

جەلیل زەنگەنە لەگەڵ باشبوونی سینەما و زیادبوونی فیلمە کوردییەکان هێشتا لە هونەری کوردی دڵگرانە و دەڵێ، عادل ئیمام ئەکتەری میسری هاتە کوردستان گاڵتەی بە بینا و باڵەخانەکانمان هات و وتی بە هونەر پێشدەکەون.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

جەلیل زەنگەنە کارێکی جیاواز لە گەردەلولی بەدەستەوەیە

جەلیل زەنگەنە کارێکی جیاواز لە گەردەلولی بەدەستەوەیە