لەبونی مەترسی تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی پەیوەندی بكەن بە ژمارە 182

964+
محەمەد فاتیح

دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی كوردستان چەند زانیاریەكی بڵاوكردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی مەترسی پەیوەندی بە ژمارە 182وە بكەن.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی زانیاریەكانی خستەڕوو و دەڵێت، هەندێك لە ناوچە مینڕێژکراوەکان نیشانە نەکراون و ناسینەوەیان زەحمەتە، بەڵام دەبێت پرسیار بكەیت و نیشانەكان بدۆزیتەوە.
رونیشیكردەوە، دەتوانیت ناوچەی مینڕێژکراو بناسیتەوە لە رێگەی پرسیارکردن لە کەسانی شارەزای ناوچەکە و بینینی چەند نیشانەیەک وەک (گوندی چۆڵکراو، دارستانیچڕ، ئێسکوپروسک، سەنگەر و کۆنەڕەبییە، کەڵەکەبەرد، چەک و تەقەمەنی بەجێماو).
داوای لە هاوڵاتیان كرد لەکاتی مەترسی و لە حاڵەتی پەیوەندیدار بە مین و تەقەمەنی پەیوەندی بە ژمارە (182) وه بكەن، كه هێڵی گەرمی تایبەت بە دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوەبکەن و ئاگادارمان بکەنەوە لە هەبوونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی.

لە پێنجوێن پێشمەرگەیەک مین پیایدا تەقییەوە و گیانی لەد...

لە پێنجوێن پێشمەرگەیەک مین پیایدا تەقییەوە و گیانی لەدەست دا