لە نێوان هەرێم و ئێران

بۆ نەورۆز و جەژنی رەمەزان 211 هەزار کەس لە ورمێوە هاتوچۆیان کردووە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی 25 رۆژدا 211 هەزار کەس لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێوە هاتوچۆیان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کردووە، ئەمە قسەی بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.2025، ئەرسەلان شوکری، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ بە میدیای ئێرانی رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە 13ـی ئادارەوە تاوەکو 2.4.2025 هاتوچۆیان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کردووە، گەیشتووەتە 211 هەزار کەس.

گەشتەکان بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز و جەژنی رەمەزان ئەنجامدراون و 146 هەزار و371 کەسیان بە پاس و ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی هاتوچۆیان کردووە.

لە ماوەی ئەو 25 رۆژەدا یەک هەزار و 645 پاس و سێ هەزار و 229 ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە هاتووچۆیان کردووە، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ وای وت.

زیاتر لە 76 هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژن سەردانی هەولێر...

زیاتر لە 76 هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژن سەردانی هەولێریان كردووە