لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێم
ئەم مانگە بۆ ماوەی 10 رۆژ
خولی شارەزابوون و خۆپارێزی بۆ حاجیانی كوردستان دەكرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەو كەسانەی ئەمساڵ ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەرچووە، خولی شارەزایی و وەرگرتنی رێنمایی حەجیان بۆ دەكرێتەوە.
كاروان ستوونی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لە 16ی ئەم مانگەوە تا 26ی مانگ، بۆ ماوەی 10 رۆژ خولی رێنماییكردن و شارەزابوون لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ئەو كەسانە دەكرێتەوە، كە ئەمساڵ ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج هاتووەتەوە.
وتیشی، خولەكە بە شێوەی پراكتیكی دەبێت و تێیدا ئەوانەی سەفەری حەج دەكەن، لە چۆنیەتی ئەنجامدانی فەریزەكە، هەڵسوكەوت لە فڕۆكەخانە و ناو شوێنە پیرۆزەكان، هەروەها چۆنیەتیی خۆپاراستن لە نەخۆشی و قەرەبالغی و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە پرۆسەی حەجكردن دەكرێن”.
هەروەها روونیكردەوە، خولەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دەبێت، بە تایبەتی بۆ لایەنی خۆپاراستنی تەندروستی و زۆر تایبەتیش بۆ ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.
كاروان ستوونی ئاشكرای كرد، لە رێگەی هەر هەشت نووسینگەكانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە شار و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان، خولەكان بەڕێوەدەچن و هەر هاوڵاتییەك لە شاری خۆیەوە بەشداریی خولەكە دەكات.
بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج، ناوی پێنج هەزار و 190 كەس لە هەرێمی كوردستان گەڕاوەتەوە و بڕیارە فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.
حەج و عومرە
لەبەر قەیران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
سعودیە رۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە دەداتە عێراق
"گهشتهكانتان دوابخهن"
ئهو عومرەکارانهی له سعودیه گیریان خواردبوو گهڕانهوه کوردستان
"لە سعودیە گیریانخواردبوو"
200 عومرەکاری کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
بەهۆی شەڕی ئێران و ئێسرائیل نەیانتوانی بە فڕۆکە بگەڕێنەوە