شەش ملیۆن و شتێکى هى هەرێم بووە

عێراق مانگى رابردوو 107 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکەش لەو مانگەدا عێراق و هەرێم پێکەوە نزیکەی 6.5 ملیار دۆلار داهاتیان هەبووە.

وردەکاریی ژمارەکان بەگوێرەی کۆمپانیای سۆمۆ:

کۆی گشتیی هەناردە: 107 ملیۆن و 616 هەزار و 220 بەرمیل نەوت .
کۆی گشتیی داهات: 6 ملیار و 485 ملیۆن و 294 هەزار دۆلار.

پشکی ناوەڕاست، باشوور و هەرێم:

کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوور: 101 ملیۆن و 160 هەزار و 349 بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە.
هەرێمی کوردستان (لەرێگەی بەندەری جەیهان): 6 ملیۆن و 455 هەزار و 871 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ئامارانە مانگانە وەک بەشێک لە شەفافییەت بۆ رای گشتی بڵاودەکرێنەوە.

فرۆشتنى نەوتى هەرێمى راگرت و هەر خۆیشى هەناردەى کردەوە

فرۆشتنى نەوتى هەرێمى راگرت و هەر خۆیشى هەناردەى کردەوە