73 دۆلارە

نرخی نەوت دابەزی

توانا نەقی

نرخی نەوت ماوەیەکە سەرەو خوار بووتەوە و نرخەکەی دابەزیوە و لەچاو پار ئەم کاتانەدا نزیکەی 14 دۆلار دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و 34 دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 1.61% دابەزیوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 1.69% دابەزیوە.

لەکاتێکدا سالی پار لەم رۆژەدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانیی نەوت، بە 87 دۆلار و 95 سەنت و تێکساسـیش بە 83 دۆلار بوو، ساڵی پێشووتریش برێنت بە 79 و تێکساس بە 73 دۆلار بوو.

شارەزایانی بازاڕی نەوت، هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێننەوە، لەوانەش پلانەكانی رێكخراوی ئۆپێك پلەس و باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و روسیا.