وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه .
ده‌رفه‌تیان قۆسته‌وه به‌ڵام پۆلیس پێیزانى
سێیه‌م شه‌وى جه‌ژن دوو كه‌س له‌سه‌ر بیرلێدان له خورماڵ ده‌ستگیركران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سێیه‌م شه‌وى جه‌ژنى ره‌مه‌زان چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له گوندێكی خورماڵ ده‌رفه‌تیان قۆسته‌وه بۆئه‌وه‌ى به نایاسایی بیرێكى ئاو لێبده‌ن، به‌ڵام نه‌یانزانى به‌م جه‌ژنه‌ش مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسی دارستان و ژینگه ده‌گه‌نه سه‌ریان ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
رووداوه‌كه دره‌نگانى شه‌وى جه‌ژن له گوندى ته‌په‌كوڕه سنوورى خورماڵ له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بووه.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، دوو هاوڵاتى ئه‌م گونده به‌بێ رێگه‌پێدان ده‌ستان به لێدانى بیرێكی نایاسایی كرد بوو له‌لایه‌ن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ ده‌ستگیر كراون.
وتیشی “له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنیان دەستگیراوه بەسەر ئامێر و سەرجەم ئه‌و کەلوپەلانه‌ى كه بیره‌ئاوه‌كه‌یان پێ لێده‌دا”.
هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه به فه‌رمانى دادوه‌ر به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.