دانیشتووانەکەی رێگەی پێنادەن

بۆ گژوگیای بەهارە مەچنە ئەم گوندە

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە ئێستاوە دانیشتووانی گوندی شێرە لە پێنجوێن بانگەوازێکیان بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکەن هیچ کەس بۆ گژوگیای بەهارە نەچێتە گوندەکەیان چونکە مەترسی لە ناوچونیان لەسەرە.

گوندی شێرە لە ناحیەی گەرمکە و یەکێکە لە گوندە هەرە دوورەکان لە سەنتەری پێنجوێنەوە.

فەرەیدون عەلی، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ناوچەکەیە، ئەو ڤیدیۆی تایبەتی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، ئاگاداری هەموو لایەک دەکەنەوە کە بەهیچ جۆرێک کەس بۆی نییە بچێتە کوێستانەکانی گوندی شێرە چونکە سروشتیان پیس کردووە و گیا کوێستانییەکانیش لە فەوتان و لە ناوچووندان.

وتیشی، ساڵی رابردوو کۆنگرەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزنەوە تا گیای کوێستانی ناوچەی شلێر لە فەوتان بپارێزن و لایەنی حکومی و ناحکومی لەسەر هێڵ بوون بۆ ئەو بابەتە.

“دەبێت چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ پاراستنی گیا بەهاریی و کوێستانییەکان و چارسەرەکەش ئەوەیە کە رێگری بکەین لە هاتنی خەڵکی بۆ هەڵکەندنی گیا کوێستانییەکان،” فەرەیدون عەلی وای وت.

ساڵی رابردوو لە ناحیەی گەرمک پۆلیسی دارستان و ژینگە و رێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە لە پێنجوێن کۆنگرەیان سازدا و باسیان لە نەمان و فەوتانی گیای بەهاری کرد.

دوای کۆنگرەکە بڕیاردرا بە دانانی دوو بازگە بۆ رێگری کردن لە بردنی بێڵ ئاسن بۆ ئەوەی گیا کوێستانییەکان بە رەگ و سەلکەوە هەڵنەکەندرێت.

هاوکات هەر ساڵی رابردووش ئەوە راگەیاندرا کە، گیای “کاشمە” فەوتاوە و نەماوە لە سنوری پێنجوێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

له‌ گژوگیاى چیاى شنگال ده‌رمان بۆ هاوڵاتیان دروستده‌...

له‌ گژوگیاى چیاى شنگال ده‌رمان بۆ هاوڵاتیان دروستده‌كات