سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ماڵەوە پێشوازی لە هاوڵاتیان دەدات
لە میسان
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ماڵەوە پێشوازی لە هاوڵاتیان دەدات
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە ماڵەكەی خۆی لە شاری میسان، بەبۆنەی جەژنەوە پێشوازی لە هاوڵاتیان دەكات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، سودانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان لە ماڵەكەی خۆی لە شاری میسانی باشووری عێراق، پێشوازی لە هاوڵاتیان و كەسوكار و خزمانی دەكات و جەژن پیرۆز دەكەن، ئاماژەیان بەوەش كرد، سودانی هەر لە میسان نوێژی جەژنی ئەنجام دا.
ئەمڕۆ دووشەممە 31.3.2025 هاوڵاتیانی عێراق و شاری كەركوک رێوڕەسمی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان ئەنجام دا، لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژنەكەیە.