لە یەکەم رۆژی جەژن

چەمچەماڵ؛ لەکۆی شەش بریندار چوار کەسیان بەماتۆڕسکیل برینداربوون


ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان شەش بریندار بەرووداوی جۆراوجۆر، هەبوو لە سنوری وەزای چەمچەماڵ و دوای گەیاندنیان بە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتن چارەسەریان بۆ کراوە.

تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت، دەستبەجێ لەلایەن پزیشک و کارمەندانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ چارەسەری بەپەلەیان بۆ کراوە ،کە چوار لە بریندارەکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکێلەوە بووە.

هەر ئەمڕۆ 130 نەخۆش لەبەشی فریاکەوتنی سالار فەقێ محەمەد زەنگەنە، بینراون و چارەسەر و چاودێرییان بۆ کراوە.

ئەوە لە کاتێکدا، کاتژمێر 2:05 خولەکی پاش نیوەڕۆ، تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی شەش کاتژمێری رابردوو، 21 حاڵەتی برینداری رووداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار.

ئامارەکە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆی وەرگرتووە و رووداوەکانی داتا کردووە.

تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی باسی لەوەکردووە، لەو 21 حاڵەتە، 13 حاڵەتیان رووداوی ئۆتۆمبێل بووە، هەروەها هەشت حاڵەتیان رووداوی ماتۆڕسکیل.