کەرکوک
“مادام هەرێم کردوویەتى بە جەژن ئێمەش کردمان”
کاروان ساڵحى- کەرکوک
بەشێک لە دانیشتوانى کوردى گەڕەکى کوردستانى کەرکوک، لەگەڵ هەرێم کردیان بەجەژن و دەڵێن، مادام لە هەرێم کراوە بەجەژن بۆ ئێمەش جەژنە.
دانیشتوانى گەڕەکەکە دابەشبوون، بەشێکیان هاوشێوەى هەرێم کردویانە بەجەژن و شیرینى و چوکلێت دەگێڕن و پیرۆزبایى لەیەکترى دەکەن، لاى بەشێکى تریش کۆتایى رەمەزانە و سبەینێ جەژنە.
964 چووە یەکێک لە ماڵەکانى گەڕەکەکە و لاى ئەوان نانى جەژن خوراوە و پێشوازى لە میوانان دەکەن، پیاوى ماڵەکە بە 964ـى وت،”لاى ئێمە جەژنە، لەبەر ئەوەى کوردستان و سعودیە کردویانە بە جەژن، ماڵى خوا لە سعودیەیە، سعودیە دەڵێت جەژنە کوردستانمان دەڵێن جەژنە، کەواتا لاى ئێمەش جەژنە، بەڵام جەژنەکەیان بە سیاسى کردووە”.
خانمى ماڵەکەش هاتە قسە و بۆ 964 وتى،”بەیانى زوو هەڵسام و خواردنم دروستکرد و کردمان بەجەژن، بەخوا مەلاکانیشمان بۆ ئەوەى فیتنە دروست نەبێت بۆیە نەیانکرد بە جەژن، بەڵام ئێمە لەگەڵ هەرێم کردمان بە جەژن”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح