چوار بریندار هەیە

پیکابێک وەرگەڕا و کەسێک گیانى لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

کەمێک لەمەوبەر، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب لە نزیک تەیناڵ وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە ژنێک گیانى لەدەستدا و چوار کەسى دیکەش بریندارن.

عەقید شۆڕش جەلال بەڕێوەبەری هاتوچۆی بازیان بە 964ـى وت،”رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر لە نزیک تەیناڵ روویداوە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئۆتۆمبێلەکە پیکابێک بووە، تێیدا ژنێک گیانى لەدەستداوە و چوار کەسى دیکەش بریندار بوون.

تەنیا ئەمڕۆ، ئەوە سێیەم روویداوى هاتوچۆیە لە سنوورى سلێمانى رووبدات و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و پێنج کەس بریندار بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەم جەژنە تاکسییەک کەوتە سەرپشت

بەم جەژنە تاکسییەک کەوتە سەرپشت