لە 964ـەوە داواى هاوکارى دەکات بۆ دۆزینەوەى

کوڕە گەورەى ئەحمەد جۆڵاى ئەکتەر بێ سۆراغە

964+

وریا فەتاح

کوڕى گەورەى ئەحمەد جۆڵاى هونەرمەند و ئەکتەر، لە شەوەوە بێ سۆراغە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.

ئەحمەد جۆڵاى هونەرمەند و ئەکتەر، بە 964ـى وت،”کوڕە گەورەکەم کە لە دایکبووى 1992ـە، لەشەوەوە لە ماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە”.

وەک باسى دەکات، بارى دەروونى باش نییە و پێشتریش چەند جارێک ونبووە، بەڵام یەکەمجارە ئەوەندەى پێبچێت.

وەک دەڵێت، لە شەوەوە شوێن نەماوە بەدوایدا نەگەڕێن، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.

“گوایە ئەم بەیانییە لەنزیک مزگەوتى هەوارى تازە بووە، ئیتر چوین شوێن نەما بەدوایدا نەگەڕێن لەو ناوە، بەڵام نەمان دۆزیەوە”، ئەحمەد جۆڵا واى وت.

داواش دەکات، هەر کەسێک سۆراغی دەزانێت لەرێگەى ژمارە تەلەفونى 07715554434ـەوە پەیوەندیان پێوە بکات.

ئەوکەسەى 28 ساڵ بوو لە ئەفریقا بێ سۆراغ بوو خانووى بۆ در...

ئەوکەسەى 28 ساڵ بوو لە ئەفریقا بێ سۆراغ بوو خانووى بۆ دروست دەکرێت