لە كوردستان جەژنە

دیوانی وەقفی سووننی: سبەی تەواوكەری مانگی رەمەزانە و دووشەممە جەژنە

ئەرسەلان عەبدوڵا

دیوانی وەقفی سووننی لە عێراق كەمێك پێش ئێستا لە راگەیاندراوێكی كورتدا لە فەیسبوك رایگەیاند، سبەی تەواوكەری مانگی رەمەزانە و رۆژی دووشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

ئەمە لە كاتێكدایە سبەی لە هەرێمی كوردستان، سعودیە، ئیمارات و قەتەڕ و توركیا جەژنە.

هەر ئەمڕۆ دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە، بەڵام دووشەممە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق و ئێران كراوەتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.