هەواڵەکان

دوای دەستپێشخەرییەکەی 964 : هەر میدیایەک رووماڵى کوشتن بکات لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت


ژووری هەواڵ

کاردانەوەکان بۆ دەستپێشخەرییەکەی 964 بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەى سلێمانى لە وەڵامى داواکارى گشتی شارەکە دەڵێت، هەر میدیایەک رووماڵى کوشتن بکات، لێپێچینەوەى یاسایى لەگەڵ دەکەن.

ئاگر بەرۆکی هەولێر بەرنادات و لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان 56 ئۆتۆمبێلی گۆڵف سووتان و لە دیبەگەش ناوەندی فەرهەنگ و ئەرشیفی ناحیەکە سووتێنرا.

لە کۆتا ساتەکانی مانگی رەمەزاندا کارمەندانى خۆبەخشى نەخۆشخانەى هیوا لەبیر نەکران و بەسەرکرانەوە.

لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا ئەگەر باران سەیرانەکەتان لێ تێک نەدات، لە هاڕە هاڕە و قەرەباڵغی ماتۆڕ و بارهەڵگرەکانیش بێخەم بن، چونکە بۆیان نییە، بێنە سەیرانگاکان.