بۆ رۆژانی جەژن

بارهەڵگر و ماتۆڕەکان بۆیان نییە لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێر بێن و بڕۆن

شۆڕش قادری

هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلەکان لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان قەدەغە کرا.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “لەهەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تا 12ـی شەو قەدەغەیە لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان بە تایبەت رێگای هەولێر – شەقڵاوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆیە لەو رێگایانەدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکات و بە ئەگەری زۆرەوە سبەی یەکەم رۆژی جەژن بێت.