کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
"پێویستە گەل ئاگای لە وردەكارییەكان بێت"
عێراق مانگی رابردوو 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی هەناردەکردنی نەوتی مانگی شوباتی گەیشتووەتە زیاتر لە 95 ملیۆن بەرمیل، لەناویاندا هەناردەکردنی 419 هەزار و 846 بەرمیلە بۆ ئوردن.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.3.2025 راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتە (95) ملیۆن و 148) هەزار و (167) بەرمیل لە مانگی شوباتی رابردوو.
ئاماژەش بەوە کراوە، کۆی گشتیی بڕی نەوتی خاو کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە (94) ملیۆن و (375) هەزار و (12) بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی بۆ ئوردن (419) هەزار و (846) بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی گەیارە (353) هەزار و (309) بەرمیل بووە.
جێگای سەرنجە وەزارەت لە ڕێگەی باوەڕی خۆیەوە بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە کارەکانی هەناردەکردن، ئەم ڕێوشوێنە مانگانەیەی گرتەبەر.
وەزارەتی نەوت رایدەگەیەنێت، باوەڕیان بەوە هەیە پێویستە گەلی عێراق ئاگایان لە پرۆسەی هەناردەی نەوت هەبێت، بۆیە مانگانە وردەكارییەكان بڵاودەكەنەوە.
هاوكات دوێنێ كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردەوە، عێراق خاوەن چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا بە 145 ملیار بەرمیل نەوت، هەروەها پێنجەم وڵاتی بەرهەمێنەری نەوتە لە دنیادا.