دیمه‌نێكی كاتى پاككردنه‌وه‌ى یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانى كه‌ركوك... وێنه: شاره‌وانى كه‌ركوك.
به‌رەجه‌ژنانە و خاوه‌ن مردووه‌كان سه‌ردانى ده‌كه‌ن
شارەوانی کەرکوک ئاماده‌كارى بۆ سه‌ردانیكارانى گۆڕستانه‌كان ده‌كات و پاكیان ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان و سه‌ردانى كردنى هاوڵاتیان بۆ سه‌ر گۆڕستانه‌كان، شاره‌وانى كه‌ركوك له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان به خاوێنكردنه‌وه‌ى گۆڕستانه‌كان كرد.
تاوه‌كو ئێستا ته‌واندراوه گۆرستانه‌كانى ئەبو علوک لە گەڕەکئ موسەڵا، گۆڕستانی رەحیماوا، شەهیدانی تورکمان، سەید عەلاوی، و گۆڕستانی ئەحمەد ئاغا، پاكبكه‌نه‌وه.
هه‌ڵه‌مه‌كه‌ته‌كه بریتیه له هەڵگرتنەوەی گژوگیا و دڕک کە لە دەوروبەری ئەو گۆڕستانانەن، جگە لە رێکخستنەوە و شۆردنی رێڕەوی سەردانکەران. هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و سەرجەم گۆڕستانەکانی شاری کەرکوک دەگرێتەوە.
شاره‌وانى كه‌ركوك ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ ئه‌و ئاماده‌كارییه‌یه كه بەھۆی سەردانیکردنی ھاوڵاتیان بۆ گۆڕستانه‌كان لە رۆژی عەرەفەدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.