"توێژەرانی کورد زیاتر دەناسرێن"
گۆڤارى زانکۆى سەڵاحەدین چووە ناو داتابەسى جیهانیى گۆڤارە کراوەکانەوە
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی خوێندنی باڵا دهڵێت، له زانکۆى سەڵاحەدین گۆڤارێكیان بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان ههیه، ئێستا چووەته ناو داتابەسى جیهانیى گۆڤارە کراوەکان.
گۆڤارهكهی زانکۆ دوای دانانی دیدی درێژخایەن و ئەنجامدانی و چەندین گۆڕانکاریی ریشەیی لە رێنماییەکانی گۆڤار و رێوشوێنەکانی هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی، سەرەنجام لە داتابەیسی DOAJ كه (رێبەری گۆڤارە کراوەکانی جیهانه، پەسەند کراوه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئەمڕۆوە گۆڤار و توێژینەوەکان دەکەوێتە بەردەستی زۆرترین خوێنەر و بەمشێوەیەش سایتەیشن (لێوەرگرتن)ی توێژینەوەکان زیاتر دەبن و کاریگەریان زیاتر دەبێت و توێژەرانی کوردیش زیاتر دەناسرێن.