دایکی بەسەختی بریندارە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ گیانی لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
لە نزیک نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا و ئۆپڵێک بووە و لە رووداوەکەدا منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و هەشت مانگ گیانی لەدەستدا و دایکیشی بە سەختی برینداربووە.
وتیشی، بەهۆی سەختی برینەکەی، دایکی منداڵەکە رەوانەی سلێمانی کراوە و باوکیشی لە نەخۆشخانەی پێنجوێن چارەسەری وەرگرتووە.
بەپێی هڵێکاری پۆلیسی هاتوچۆ، بەهۆی تیژڕەوییەوە رووداوەکە روویداوە و هەڵەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکە بووە.
لە مانگی رەمەزاندا زیاتر لە سێ رووداوی هاتوچۆ لە پێنجوێن روویانداوە و بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار کەسیش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: هاوبەش