لە نێوان بێجی و تکریت روویداوه
له روداوێکی سەختی هاتوچۆدا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى شه‌رگات گیانى له ده‌ستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
به‌هۆى رووداوێكی سه‌ختى هاتوچۆوه كه له‌سه‌ر رێگاى قه‌زاى بێجی روویداوه، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای شەرگات و شۆفێره‌كه‌ى گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک سەرنشینیش برینداربوون.
ئیحسان عەباس، بەرپرسی هاتوچۆی رێگا دەرەکیەکان بە964ـی وت، روداوەکە بەهۆی تیژڕەویەوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی کیای سەنتافی و ئۆپترا، رویداوە.
وتیشی “دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای شەرگات به‌ناوى مقده‌م معاز یوسف ته‌مه‌ن 52 ساڵ و خێزانداره و له‌گه‌ڵ شۆفێرەکەیەتی”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لەگەڵ شۆفێرەکەی لە شاری تکریتەوە گەڕاونەتەوە قەزای شەرگات، بەڵام لە سەر رێگای نێوان تکریت بۆ بێجی بە هۆی لەتیژڕەوی هەردوولاوه کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە و پێکیانداداوە.
ئه‌و سێ سه‌رنشینه‌ش كه بریندارن رەوانەی نەخۆشانەی گشتی تکریت کراون و لێکوڵینەوەش لەروداوەکە بەردەوامە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن