هەواڵەکان

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە گوماناوی ماوەتەوە

+964
ژووری هەواڵ

رووداوی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکەی ئۆتۆمبێلێک کە ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگای سلێمانی بۆ دوکان، روویدا، تاوەکو ئێستا هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە نەزاندراوە ، بە رووداوێکی گوماناوی ماوەتەوە.

کە ساڵانە مانگی رەمەزان دێت، کەسانی خێرخواز کە ویستی هاوکاریکردنی هاوڵاتیانیان هەیە و دەیانەوێت لەم مانگەدا ئاسوودەیی و ویژدان و ئیمانیان تێکەڵی یەکتری بکەن دێنە پێشەوە و هەریەکەو بە شێوازی خۆی کارە خێرخوازییەکەی ئەنجام دەدات.

لەهەولێر خاوەن پێشانگەكانی ئۆتۆمبێلی “علوج” بریاریان داوە لەماوەی مانگی رەمەزاندا بەرۆژ كار نەكەن، تەنیا شەوان بێنە پێشانگاكە دەرگای کڕین و فرۆشتن بۆ هاوڵاتییە کەم داهاتەکان بکەنەوە، چونکە دەڵێن پێشانگاکانیان ئۆتۆمبێلی هەرزانی لێیە و ماڵی ئەوەیە فەقیرەکان بێن بۆ خۆیان بیکڕن، چونکە ئۆتۆمبێلی تێدایە نرخەکەی بە 200 بۆ 300 دۆلار تا نزیکەی نرخی دەفتەر دۆلاریشیان هەیە.

لە کەرکوک تیمێک لە پزیشکان لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە بۆرییەکی نوێی خۆراکدانیان بۆ کچێکی تەمەن دوو ساڵان دروست کرد، دەڵێن لەبەر ئەوەی نەشتەرگەرییەکە کاریگەر بوو بۆیە ئەم حاڵەتەیان بە دەگمەن ناوبردووە و نەخۆشەکەش بەسەلامەتی گەڕاوەتەوە ماڵەوە.