خێرایى کەم بکەرەوە

کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان دهۆک و زاخۆ دادەنرێت

وریا فەتاح

لە ناوەڕاستى مانگى داهاتووەوە، کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى پۆینت توو پۆینت لە رێگاى نێوان دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ دادەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى دهۆک بڵاوى کردەوە، لە 15.4.2025ـەوە، کامێراکانى چاودێرى خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت توو پۆینت)، لە نێوان دهۆک و زاخۆ دەکەونەکار.

ئەوەشى روونکردووەتەوە کە خێرایى رێگەپێدراو لەو رێگەیە، بۆ ئۆتۆمبێلى بچوک 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بۆ ئۆتۆمبێلى بارهەڵگریش 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.