ئەکتەرەکان عێراقین

پەشیمانی ناونیشانی فیلمێکی عەرەبیە کە دەرهێنەرەکەی کوردە

964+
محەمەد فاتیح

رێگا بەرزنجی دەرهێنەری ناسراوی کورد، فیلمێکی عەرەبی بەرهەمدەهێنێت بەناوی “ندم” کە سەرجەم ئەکتەرەکانی عێراقین.

بە زمانی کوردی فیلمەکە بەمانای پەشیمانی دێت، لە نواندنی ئەکتەر و میدیاکاری ناسراو بەکر خاليد و بەڕا زوبەیدی و سارا ئاوسە، شانبەشانی خانمە ئەکتەری منداڵ روقەیا سەڵاح.

دەرهێنەری فیلمەکە باس لەوە دەکات جۆری فیلمەکە درێژە و بە بەکارهێنانی تەکنیکێک بەرهەمهێنراوە، کە کێبڕکێ لەگەڵ كارە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەبێ ئەوەی وادەی یەکەم نمایشی لە سینەماکان ئاشکرا بکات و دەشلێت، ئامادەبن بۆ فیلمێک کە گۆڕانکاری لە سینەمای عێراقی دەکات..

فیلمێكی دیكۆمێنتارى له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى ...

فیلمێكی دیكۆمێنتارى له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى شێخ جه‌مالى كرپچنه‌ دروستده‌كرێت