سلێمانی
كاوە جوتیار بە خاک سپێردرا و هونەرمەندان بۆی خەمبارن
964+
دیلان محەمەد
ئەمڕۆ لە سلێمانی هونەرمەند و مامۆستا كاوە جوتیار بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
لە رێوڕەسمی بە خاكسپاردنیدا ژمارەیەك لە هونەرمەندان و كەسوكارەكەی و هەروەها پەیامنێری 964 ئامادەبوون.
هونەرمەندانی ئامادەبوو بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند كاوە جوتیار خەمباربوون.
ئەحمەد جۆڵای هونەرمەند بۆ 964 قسەی كرد و خەمباری بۆ كۆچی دوایی هاوڕێ هونەرمەندەكەی دەربڕی و وتیشی، مردن براگەورەیە و هیچمان لەدەست نایەت.
هەروەها هونەرمەند بەكر مستەفا هەستی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، جێگەی هونەرمەند كاوە جوتیار پڕنابێتەوە، چونكە خۆی مامۆستای هونەر و كەسێكی ئەكادیمی بوو لە بواری هونەردا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا