پلەی گەرما پێنج پلە بەرزدەبێتەوە

ئاسمان ساف و ساماڵ و کەشەکە گەرمتر دەبێت

964+

شۆڕش قادری

تادێت کەشوهەوای ناوچەکانی کوردستان گەرمتر دەبێت و ئەم دوو رۆژەش، پلەی گەرما نزیکەی پێنج پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 24.3.2025 ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت  و پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ  بەرزدەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش دوو پلە زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

بەفر و باران کۆتاییهات و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە

بەفر و باران کۆتاییهات و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت