لەکاتی رەمەزان و رۆژووگرتن

تووشبووانی نەخۆشی شەکرە ئاگاداری ئەم رەفتارانە بن

964+

ژووری هەواڵ

رۆژوو دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاستی شەکر لە خوێندا دروست بکات و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی، پزیشکی پسپۆر د.زرار حسێن رەسوڵ روونی دەکاتەوە لەم کام حاڵەتەدا روودەدات.

بەپێی روونکردنەوەی د.زرار حسێن خواردنی زۆر لە ئێواران و نارێکی لە خواردنی دەرمانەکان مەترسیدارە و پێویستە رێکیبخەن بۆ نمونە حەبی شەکرەکەی زیاتر لە ئێواران بخوات لەبەرەبەیان کەم بکاتەوە.

یان ئەو کەسانەی دەرمانی پێش خواردنیان هەیە کە پێشتر بەیانیان پێش نان دەیخوارد، ئێستا ئێواران بیخوات باشترە، جگەلەوەش خواردنی برێکی زۆر لە شەکر بەتایبەت لە شەربەت و خواردنەوەکاندا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، باشترە گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدرێت.

"چوار دەرمان رۆژوو ناشکێنن و دەتوانیت بەکاریانبهێنیت