ئۆپیک چی پێ وتوون؟

وەزیری نەوت: کۆنتڕۆڵی نەوتی هەرێمی کوردستانمان نەکردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كۆنترۆڵی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه‌ و پێشبینمان بۆ نەوتی هەرێم بە بەرهەمهێنان و پێگەیاندنی 350 هەزار بەرمیل نەوتە بۆ هەناردەکردن.

ئەمە قسەی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراقە، کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23.3.2025 لە چاوپێکەوتنێک قسەی نوێی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری نەوتی عێراق وتی، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، سەرەڕای ئەوەش، بەغدا و هەولێر لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، وتیشی، ئۆپیک ئاگاداری کردووینەتەوە هەرێمی کوردستان رۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت

حەیان باسی لەوەکرد،‌ هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لەنێوان سێ ملیۆن و 200 هەزار بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دایە، %70ـی نەوتی عێراق هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا دەکرێت.

‌ بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی 16 دۆلاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دیاریی كردووه‌.

عێراق دەیەوێت بەرهەمهێنانى نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نە...

عێراق دەیەوێت بەرهەمهێنانى نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بەرز بکاتەوە