هاوڵاتیانی قەڵادزێ خۆشیان دەوێ و هاوکاری دەکەن

خاوەن پێداویستی تایبەتە و بەهۆی رووداوێکەوە دەست و قاچی لەکارکەوتوون

محەمەد عەلی – راپەڕین

حوسێن محەمەد خاوەن پێداویستی تایبەتە و وەک هەموو هاوڵاتیان لە شەوانی رەمەزاندا دەچێتە ناو پارکی قەڵادزێ و کاتەکانی بەسەردەبات.

حوسێن بەهۆی رووداوێکەوە دەست و قاچی لەکارکەوتوون و بەسەختی کاروباری رۆژانەی ئەنجام دەدات.

هاوڵاتیانی قەڵادزێ حوسێنـیان خۆش دەوێ و نایەڵێن هەست بە کەمی بکات و شەوان کە دەچێتە پارک، بەهەر شێوەیەک بتوانن، خزمەتی دەکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری