داخستنى دوکانێکى کەس لە رانیە
پابەندى رێنماییەکان نەبوون
لە رانیە دوو مریشکفرۆش و دوکانێکى گەس داخران
964+
وریا فەتاح
لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە، بەهۆى پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە، دوو دوکانى مریشکفرۆشى و دوکانێ گەسى داخست.
قایمقامییەتى رانیە بڵاوى کردەوە، لە درێژەی چاودێریکردنی بەردەوامی لێژنە هـاوبەشەکانیان لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا، ئەمڕۆ هەریەک لە مریشکفرۆشى رانیە کە دەکەوێتە بەردەم نەخۆشخانەى گشتیى و مریشکفرۆشى جەبار کە لە نزیک گەراجى بڵێسەیە، دایانخستن.
وەک باسى دەکەن، هۆکارى داخستنیان پابەندنەبوون بووە بە رێنماییەکان و پاکوخاوێنى و زیادەڕۆیى کردن، لەگەڵیشیدا لە مریشکفرۆشى رانیە 35 کیلۆگرام گۆشتى نەشیاوى ناو بەڕاد دەستى بەسەرداگیراوە.
لە چالاکییەکى دیکەى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیەدا، بەهۆى بوونى گۆشتى بەستووى بەسەرچوو و بوونى هەویرى ناتەندروستى فەلافا و کۆگاکردنى چەورى ئاژەڵى ناتەندروست و نەبوونى کۆگا، کەسى سیڤەریان داخستووە.
داواش دەکات، بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری لەکاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07708593000