• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

ئاوى پاک بۆ 65%ـى دانیشتوان دابین دەکات

دەورووبەرى پڕۆژەى ئاوى قولەى رانیە پیس بووە

964+

رێباز عەزیز- رانیە

پڕۆژەى ئاوى قولەى رانیە کە ئاوى پاک و خاوێن بۆ 65%ـى دانیشتوانى رانیە دابین دەکات، بەهۆى پیسبوونى و فڕێدانى پاشماوەکان لە دەورووبەرى پڕۆژەکە، مەترسى لەسەر پیسبوونى ئاوەکەى دروستکردووە.

لە رێگەی پڕۆژە ئاوی قولەوە رۆژانە دوو هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دەنێرین بۆ هاوڵاتیانى رانیە

پاشماوەکان لە دەورووبەرى پڕۆژەکەى ئاوى قولە فڕێدەدرێن، جگە لە پیشاندانى دیمەنێکى ناشیرین، مەترسى بۆسەر ئاوى پڕۆژەکەش هەیە

ئاسۆ ئیبراهیم، لێپرسراوی پڕۆژە ئاوی قولەی رانیە بە 964ـی وت،”دەبینین رۆژانە دەورووبەری پڕۆژەکە بە پاشماوە پیسى لێ فڕێدەدرێت، بەڵام ئەو شوێنانەى پاشماوەکانى لێ فڕێدەدرێن لە ناو پڕۆژەکەى ئاوى قولە نین”.

بە وتەى ئاسۆ ئیبراهیم، چەندین جار داوایان کردووە ئەو بەشە بخرێتە سەر پڕۆژەکە بۆ ئەوەى بتوانن تەلبەندى بکەن و بیپارێزن و لە رێگەى فڕێدانى پاشماوەکانیشەوە مەترسى لەسەر پڕۆژەکە دروست نەبێت.

لاى خۆیەوە، بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکى شەرەوانى رانیە قسەى بۆ 964 کردووە و بەقسەى ئەو بێت، ئەو شوێنە رووبەرەکەى 150 مەترە و پێشتر نوسراویان بۆکردوون بۆ ئەوەى بخرێتە سەر پڕۆژەکە، ئەوانیش رەزامەندیان داوە، بەڵام وەک دەڵێت،”نەهاتوون بەدەم کارەکەیانە و نەیانخستووەتە سەر پڕۆژەکە”.

شەوى رابردوو کەس لە رانیە نەکوژراوە

شەوى رابردوو کەس لە رانیە نەکوژراوە

رێگای گوندەکانی سنوری چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە

10 گوندن

رێگای گوندەکانی سنوری چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە

964+

محەمەد فاتیح

پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای 10 گوندی سنورى ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، پرۆژەکە بریتیە لە تێکەڵەڕێژکردن بە درێژایی 11 کیلۆمەتری ڕێگای گوندەکانی (کارێزەی دەلۆ ، خێڵ ئاخە، جامڕێز، تا دەگاتە ئاوەسپی)، هەروەها 7 گوندی دیکە لێی سودمەند دەبن.

ڕونیشیكردەوە پڕۆژەكە بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسایی (پێشینەی مانگانەی فەرمانگە) بە ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبان جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو کارەکانی تەواوبکرێت.

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت