لە گۆڕستانی گوڵانی سەروو بە خاک سپێردرا

ئەو پیاوەی رەتیکردەوە باوکی کوردەوان بێت کۆچی دوایی کرد

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

حاجی فەتاح سازانی، ئەو پیاوەی رەتیکردەوە باوکی کوردەوان بێت، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی گوڵانی سەروو لە هەڵەبجە بەخاکسپێردرا.

کامەران مستەفا بەڕێوەبەری شەهیدانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “کەیسی کاک مەحمود و کوردەوان لەلایەن دادگاوە کۆتایی پێهاتووە و کوردەوان کوڕی کاک مەحمود نییە و ئەم کەیسە تەواو بووە.”

لای خۆیەوە کوردەوان هەڵەبجەیی دەربارەی کەیسەکەیان بە 964ـی وت، “کەیسەکەمان وەک خۆی ماوەتەوە، بـڕیاریشمداوە بەشداری لە پرسەکەیدا نەکەم”.

مەحمود حاجی فەتاح سازانی ناسراو بە  مەحمودی حاجی فەتەلیرە، هاوسەر و چەند منداڵێکی لە کیمیابارانەکەی ھەڵەبجەدا شەھید بوون، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4.3.2025 بەھۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی گوڵانی سەروو بەخاکسپێردرا.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ونبوویەکی هەڵەبجە لەلایەن 'باوکیەوە' رەتدەکرێتەوە

ونبوویەکی هەڵەبجە لەلایەن 'باوکیەوە' رەتدەکرێتەوە

کەسایەتى و سەرمایەدارێکی سلێمانى و هەڵەبجە کۆچى دوایى ...

کەسایەتى و سەرمایەدارێکی سلێمانى و هەڵەبجە کۆچى دوایى کرد