لە نێوان ئەنبار و سعودیە
باران و لافاو رێگەی حەجیان گرت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.3.2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەربەلا ڤیدیۆیەكی بڵاوکردەوە کە تێیدا لافاوی دەروازەی سنووری نێوان سعودیە و ئەنبار لە دیوی کەربەلا – رێگای حەجی وشکانییەوە دەردەخات و ڤیدیۆكەش سەختی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکان و لافاوەكەی دەرخستووە کە رێگای بیابانی ژێر ئاو خستووە.
دەروازەی سنووری نێوان سعودیە و ئەنبار رێگای حەجی وشکانییە لە ئاراستەی پارێزگای کەربەلاوە.