جارێ زۆپاکان لامەبەن

بەفر و نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبێت و لە کوێستانەکانیش پێدەچێت بەفرێکی کەم ببارێت، بەڵام سەبەی کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 22.3.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بارینى نمە باران بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى باکورى هەرێم، لە کوێستانەکانیش ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.

بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەزردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

بەقسەى کەشناسى بێت لەبەر باران لە هەندێ شوێن ئاگرى نەو...

بەقسەى کەشناسى بێت لەبەر باران لە هەندێ شوێن ئاگرى نەورۆز ناکرێتەوە

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت