هەر دەژیم و سەر بڵندم .. تاکو رۆژی مردنم

بۆ یەکەمجار خاوەنی سرودی نیشتمانی کوردم لە 964ەوە دەردەکەوێت

964+

پەری ساڵح

ماوەیەکی زۆرە سرودێکی نیشتمانی بەناوی کوردم بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا بەتایبەت لە تیکتۆک کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، بەبێ ئەوەی هیچ کەس ئاشنا بێت بە خاوەنی ئەو بەرهەمە نایابە.

خاوەنی بەرهەمەکە کاروان حەکیم زادەیە، کە خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە و وەک خۆی بۆ 964 باس دەکات لە تەمەنی 7 ساڵیەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، بەشداری چەندین چالاکی کردووە و موزیسیانێکی بەتواناشە.

کاروان حەکیم زادە یەکەم کاری هونەری کوردم نییە، بەڵام هیچ کام لە بەرهەمەکانی هێندە کاردانەوەی نەبووە و نەچووەتە ناو خەڵکەوە، بۆ 964 وتی، ویستم کارەکەم رێک تایبەت بە کورد بێت، دڵنیا رەزازیش یەکێکە لە بەشداربووەکانی ئەو بەرهەمە، هیچ پەیوەندی بە شۆرشەکانی ئێرانیشەوە نەبوو، تەنیا بۆ کورد بوو تا هەستی نیشتمانی بەرز بکەمەوە لەناو گەنجەکان.

لە ئێستادا کاروان حەکیم زادە هیچ کارێکی هونەری نییە و ماوەیەکی زۆرە بێدەنگە، دەشڵێت بەرهەمی ترم هەیە و جارێ نیازی بڵاوکردنەوەیم نییە.

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیە...

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیەش ماچێکە