بەشدارانی شەڕەکە دەستگیرکران
پەیامنێری 964: لە شەڕەکەی قەرەتەپە چەک و دار بەکارهێنراوە
کاروان ساڵحی
پۆلیسی کەرکوک نزیکەی 18 کەسی لە بەشدارانی شەڕەکەی گوندی قەرەتەپەی رۆژئاوای کەرکوک دەستگیرکرد، کە ئەمشەو ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروست ببوو.
ئەوەشی یەکلاکردەوە، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکەوە سێ کەس کوژراون و چوار کەسی دیکە برینداربوون، ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوێک.
پەیامنێری 964 چووە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لە کەرکوک، کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی دوو هۆزەکەوە، بریندار و تەرمەکانی بۆ گوازرابوویەوە، ئەو تیمی پۆلیس و فریاکەوتنی بینیوە، سەرچاوەیەکی پزیشکی داد بۆی پشتڕاست کردووەتەوە، سێ کوژراو و چوار بریندار بە هۆبەی ئەوان و نەخۆشخانە گەیشتووە.
پۆلیس لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێت، دوای ئەوەی لە گوندی قەرە تەپە شەڕ و پێکدادان روویدا دەستبەجێ فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک بە یاوەری هێزێکی تاکتیکی و هێزی سوات چووەتە شوێنی رووداوەکە،
هێزەکان توانیوویانە، لە هەردوو لایەنی شەڕەکە نزیکەی 18 کەس دەستگیربکەن، وە دەست بەسەر ئەو چەکانە بگرن کە تەقەکانی پێ کراوە و پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکوک کراوە، بۆیە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان بڕیاری دەستگیرکردنیان دراوە.