دەستگیرکردنى ژمارەیەک کەس کە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەوڵى بەزاندنى سنووریان داوە
لە سلێمانى
نۆ کەس بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ بەزاندنى سنوور دەستگیر کران
964+
وریا فەتاح
هێزەکانى پاسەوانى سنوور، نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ویستویانە بەشێوەیەکى نایاسایى سنوورى سلێمانى ببڕن.
فەرماندەیى هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عێراق بڵاوى کردەوە، لە چوارچێوەی ئەرکەکانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، لەچەند ئۆپەراسیۆنێکى جیاجیادا، لیوای 21 سنوور و لیوای سێی سنووریى، توانیان نۆ دزەکار دەستگیربکەن کە هەوڵى بەزاندنى سنوورەکانیان داوە.
وەک باسکراوە، ئەو نۆ کەسە لە سنوورە ئیدارییەکانى پارێزگاى سلێمانى دەستگیرکراون.
جەختیش دەکاتەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژى ئەو کەسانە گیراوەتەبەر.