له پێنجوێن
خێزانێكی ده‌فژه‌ن كچه شه‌ش ساڵانه‌شیان فێرى ده‌فژه‌نین كردووه
964+
كامیار كه‌مال – پێنجوێن
له پێنجوێن خێزانێكی ده‌فژه‌ن ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه خه‌ریكی ئه‌م هونه‌ره‌ن و كچە ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵەکەشیان فێرى ده‌فژه‌نین كردووه.
هاوکار عومەر، باوکى ئەویندارى تەمەن شەش ساڵ بە 964ـى وت،”خۆم و خێزانەکەم دەفژەنین و کچەکەشمان لە سێ ساڵییەوە فێرى دەف کردووە”.
ئەوان زیاتر بە دەفەکەیان ئاوازە سوننەتییەکان دەژەنن و هونەرەکەشیان فێرى کچەکەیان کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح