کۆیە و ژاراوە
لە دوو رووداوى هاتوچۆدا حەوت کەس بریندار بوون
964+
وریا فەتاح
لە دوو رووداوى هاتوچۆدا کە ئێوارەى ئەمڕۆ، لە ژاراوە و کۆیە روویانداوە، حەوت کەس بریندار بوون.
لە رووداوى یەکەمدا کە کەمێک لەمەوبەر رێگەی کۆیە-هەولێر لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا هایلۆکس، روویداوە، بەپێى وتەى شایەدحاڵێک کە بۆ 964 قسەى کردووە، 5 کەس برینداربوون و رەوانەى هەولێر کراون.
رووداوێکى دیکەى هاتوچۆ کاتژمێر 5ـى ئێوارە لە دەروازەى ژاراوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە.
سەرچاوەیەکى نزیک لە رووداوەکە بە 964ـى وت،” رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلى جۆرى شاهین و مینى پاسێک و تۆیۆتا هایلۆکسێک، روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس بە سووکى بریندار بوون”.
وەک باسى دەکات، بریندارەکان رەوانەى فریاکەوتنى قەڵادزێ کراون.