تۆڕی راوە ماسی دۆزراوەتەوە

لەگەڵ دەستپێکی قەدەغەکردنی راوە ماسی 16 سەرپێچی تۆمارکرا

ژووری هەواڵ

لەگەڵ دەستپێکی ئەو وادەیەی کە بۆ قەدەغەکردنی راوە ماسی دانرابوو، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان دەستیگرت بەسەر 15 تۆڕی ماسی گرتندا.

هەر هەمان رۆژ لە 20.3.2025، لە دەریاچەی دەربەندیخانیش تۆڕێکی ماسی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق هەڵگیراوەتەوە کە 12 ماسی پێوەبووە.

رۆژی پێنجشەممە 20.3.2025 وەرزی قەدەغەی راوە ماسی دەستیپێکرد و تاوەکو 20.6.2025 بەردەوام دەبێت.

ئەمە جگە لەوەی راوکردن بە (کارەبا و مادە ژەهرەوییەکان و مادە تەقەمەنییەکان و تۆری کوو ورد) کە ببێتە هۆکاری لەناوبردنی بە‌کۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

قەدەغەکردنى راوەماسى بۆ گەشەدانە بە سامانى ماسى، چونکە لەو ماوەیەدا وەرزى گەرادانانى ماسییە و ساڵانە بۆماوەیەک قەدەغە دەکرێت.