دیلان غەفوور بۆ 964:

“بەمنزیکانە کێشەی جوتیارانی سەرگەڕان چارەسەر دەبێت”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەقسەی دیلان غەفوور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمنزیکانە کێشەی جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان چارەسەر دەبێت و بە زەوییەکانیان شاد دەبنەوە.

لەکاتی بەشداریکردنی لە یادی راپەڕین و ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک، دیلان غەفوور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، “بەدواداچوون و چاودێری نووسینەوەی ئەو رێنماییانە دەکەین کە دوای یاساى هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشووی رژێمی بەعس، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەردەچن، چونکە لە بەندی پێنجی یاساکەدا هاتووە، پێویستە یاساکە بە رێنمایی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێکبخرێتەوە”.

وتیشی، “پێویستە وەکوو کورد نوێنەرمان هەبێت لە کاتی دانانی رێنماییەکان و ئەو کەسانەش دەبێت شارەزاییان لە بابەتەدا هەبێت.”

دیلان غەفوور ئاماژەی بەوەشکرد، بەمنزیکانە پڕۆسەکە کۆتایی دێت و ئەو زەویانەی کێشەیان هەبووە، دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانی خۆیان و تەواوی زەوییەکان لە تۆماری خانووبەرەدا دەکرێت بەناوی خۆیانەوە.

رۆژی یەکشەممە 16.2.2025 جوتیارانى کوردى چەند گوندێکی سنوورى ناحیەى سەرگەڕان، دژى سوپاى عێراق گردبوونەوە و دواتر گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیان دروستبووە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش، شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چووە ناوچەکە و بەڵێنی ئەوەیان پێدان لەماوەیەکی کەمدا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.

یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشووی رژێمی بەعس، لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ئیمزای لەسەر کراوە و ئەنجومەنی باڵای دادگای فیدراڵی عێراقیش بڕیارەکەی پەسەند کردووە و تێیپەڕاندووە، دوای گرژییەکانی سەرگەڕانیش، لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوکرایەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

مۆڵەتی جوتیارانی سەرگەڕان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ک...

مۆڵەتی جوتیارانی سەرگەڕان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆتایى هات

نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان: هیوادارم كەیسەكەم بەلاڕێد...

نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان: هیوادارم كەیسەكەم بەلاڕێدا نەبرێت