بانكى خوێن و فریاكه‌وتنه‌كانیش كراوه‌ده‌بن
ته‌ندروستى هه‌ولێر به 14 تیم چاودێری رۆژانى پشووى نه‌ورۆز ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، پلانی رۆژانى پشووى جه‌ژنى نه‌ورۆزى ئاشكرا كرد و 14 تیمى له‌ناو سه‌نته‌ره و ده‌ره‌وه ئاماده‌كردووه و نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن و بانكی خوێنیش كراوه ده‌بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەداواداچوون و چاودێریکردنی ناوه‌نده تەندروستییه‌كان لە رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز بۆئه‌وه‌ى خزمەتگوزاری پزیشکیە تەندروستیەکان بەردەوام بێت.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنەکان بەردەوام دەبن لە رێگەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوە دەبن بەردەوام بە رووی هاوڵاتیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.
سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن 122 بەردەوام 24 کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن لە رێگەی هێڵی ژمارەی 122 بۆ گەیاندنی تیمی پزیشکی بەهاناوەچوون بۆ هەر حالەتێک کە پێویستی بە تیمی پزیشکی هەبێت.
سەنتەری بانکی خوێن بەشێوەی ئیشکگری 24 کاتژمێری لەبەردەوامیدا دەبێت .
بەشی کردە پزیشکیەکان 14 تیمی پزیشکی و ئەنبوڵانس ئامادەکردووە لە شوێنە گه‌شتیارییەکانی سنوری شاری هەولێر، بۆ هەر حاڵەتێکی رووداو بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە نزیکەوە سوود لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی وەربگرن.
تیمەکانی فریاگوزاری له بازگەی هەولێر ، هاوینە هەواری هەنارە، هاوینە هەواری دڵۆپە، بنکەی فریاگوزاری شێراوە، سنووری ناحیەی مه‌خمور، پارکی شەهید سامی عه‌بدولڕەحمان، هاوینە هەواری شێخ توڕاب، پارکی شانەدەر، بنکەی فریاگوزاری خانزاد، هاوینە هەواری دووین و ناوشاریش چوار تیمى بۆ ئاماده‌كراوه.